(تاوەکو ئێستا) ڕیزبەندی گۆڵکارانی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی 2020/2021

ڕوبەڕوبوونەوەکانی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان ئەنجامدران، لەسەر ئاستی تاکە کەسی ئێرلینگ هالاند لە لوتکەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکەدایە.

لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان بۆ وەرزی 2020/2021 14 لەلایەن سەرجەم یانەکانەوە (چوار یاری) 14 گۆڵ تۆمارکراوە بەنێوەندی ڕێژەی 3.5 گۆڵ لەهەر یارییەکدا، ئەوەش ڕێژەیەکی بەرزە ئەگەر بە خولەکانی پێشتر بەراورد بکرێت.

لەم قۆناغەدا هیچ ڕوبەڕوبوونەوەیەک بە یەکسانبوون کۆتایی نەهاتووە، ڕیاڵ مەدرید (3-1) بەرانبەر لیڤەرپوڵ براوەبووە، مان سیتی (2-1) لە بوروسیا دۆرتمۆندی بردووەتەوە، شەوی ڕابردووش یانەی پاریس سان جێرمان (3-2) لە بایرنی بردەوە و چێڵسی (2-0) بەرانبەر پۆرتۆ براوەبوو.

لەسەر ئاستی تاکە کەسی، ململانێی گۆڵکاری وەرز لە نێوان ئێرلینگ هالاند و کیلیان مباپێ و محەمەد سەڵاح دروستبووە، تاوەکو ئێستا ڕیزبەندیەکە بەم شێوەیەیە:

  1. ئێرلینگ هالاند (بوروسیا دۆرتمۆند) 10 گۆڵ
  2. کیلیان مباپێ (پاریس سا جێرمان) 8 گۆڵ
  3. محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ) 6 گۆڵ
  4. نێیمار دا سیلڤا (پاریس سان جێرمان) 6 گۆڵ
  5. مارکۆس ڕاشفۆرد (مانچستەر یونایتد) 6 گۆڵ
  6. یوسف ئەلنسەیری (ئیشبیلیە) 6 گۆڵ
  7. ئەلڤارۆ مۆراتا (یوڤانتۆس) 6 گۆڵ
  8. ئۆلیڤی جیرو (چێڵسی) 6 گۆڵ
  9. ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (بایرن میونشن) 5 گۆڵ
  10. لیۆنێل مێسی (بەرشلۆنە) 5 گۆڵ
بابەتی پێشتر

فەرمی.. ناوبژیوانی کلاسیکۆ دیاریکرا

بابەتی دواتر

دابەشكردنی نەوتی سپی لە سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share