پلانی لاپۆرتا بۆ بەهێزبوونی بەرشلۆنە

خوان لاپۆرتا سەرۆكی بەرشلۆنە پلانی هەیە سێ یاریزانی نوێ بكڕێت و دەستبەرداری چەند یاریزانێكی دیكەش ببێت.

پاش ئەوەی یانەی بەرشلۆنە ڕۆناڵد كومانی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی دوورخستەوە و چاڤی وەك جێگرەوەی دیاریكرد، لە ئێستادا ئیدارەی یانەكە پلان بۆ بەهێزكردنی ڕیزەكانیان دادەنێن.

لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی، لاپۆرتای سەرۆكی بەرشلۆنە ڕایگەیاند: دەتوانین لە گواستنەوەی زستانەدا سێ یاریزانی نوێ بكڕین.

ڕاگەیاندنەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە لاپۆرتا پلانی هەیە لە گواستنەوەی یاریزاناندا دەستبەرداری چەند یاریزانێك ببێت و دواتریش لەسەر داوای چاڤی، یاریزانە نوێیەكان دەكڕێت.

بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەی سپۆرت بێت، لە دوو هەفتەی داهاتوودا یەكلاییدەبێتەوە كە دەستبەرداری كێ دەبن و كێش دەهێننە ڕیزەكانیانەوە.

بابەتی پێشتر

تیمە گەڕۆكەكان لە سلێمانی و دەوروبەری بۆ پێدانی ڤاكسین دەستبەكاربوون

بابەتی دواتر

ڤیم فاوندەیشن کەمپەینێک بۆ پیشاندانی ئازارەکانی ژنانی قوربانی بەبیانووی شەرەف ڕێكدەخات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share