بەرهەم ساڵح: قەیرانی سیاسیی وڵات كۆتایی نەهاتووە

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق

سەرۆك كۆماری عێراق داوای گفتوگۆی نێوان لایەنەكان دەكات و دەڵێت، قەیرانی سیاسیی وڵات كۆتایی نەهاتووە.

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق وتارێكی پێشكەشكرد و تیایدا نیگەرانی لەبارەی ڕشتنی خوێنی عێراقییەكان كە بە “بەها” ناویبرد دەربڕی و ڕایگەیاند، ناخی عێراقییەكانی هەژاند.

هەروەك هەڵوێستی موقتەدا سەدر-ی لە كۆتاییهێنان بە توندوتیژییەكان بەرزنرخاند و لەهەمان كاتدا ڕایگەیاند، كۆتاییهێنان بە توندوتیژی واتای كۆتاییهاتنی قەیرانی سیاسی نییە، بەڵكو ئەوە گرفتێكی پەیوەندیدارە بە سیستمی حكومڕانییەوە.

بەرهەم ساڵح ئەوەشی وت، “پێویستمان بە چاكسازیی جدی هەیە كە لەڕێیەوە كێشە بونیادییەكانی سیستمی حكومڕانی چارەسەربكات”.

ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەپێی تێگەیشتنی نیشتمانی دەرچەیە بۆ ئەو قەیرانە خنكێنەری وڵاتی گرتووەتەوە، سەرۆك كۆماری عێراق وای وت و ئاماژەی بەوەشكرد، “گفتوگۆی نیشتمانیی ڕاشكاو چارەسەرە بۆ دانانی نەخشەڕێگای قۆناغی داهاتوو”.

هەروەك كێشەكانی نێوان بەغداد و هەولێری بە “ناپەسەند” ناوبرد و وتی، زۆر لەسەر وڵات كەوتووە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر كەسێكی دەستگیركرد كە پێنج ئۆتۆمبێلی دزیوە

بابەتی دواتر

لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمان مەترسییەك ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share