پۆلیسی هەولێر كەسێكی دەستگیركرد كە پێنج ئۆتۆمبێلی دزیوە

بەرێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان دەستگیركردووە كە تۆمەتباربووە بە دزینی 5 ئۆتۆمبێل

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو كەسە تەمەنی 42 ساڵ بووە و پێشتر لە سلێمانی لەسەر تاوان شەش ساڵ زیندانی كراوە لە ڕووبەڕووبوونەوەیەكی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا دەستگیركراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسە پێنج ئۆتۆمبێلی لە هاوڵاتییان دزیوە كە بە بیانووی كڕین بردوویەتی و نەیگەڕاندووەتەوە و لە ئێستادا تۆمەتبارەكە دانی بە تاوانەكەدا ناوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەت بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەهمی کردووە

کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پەردە لەسەر گرێبەستێکی حکومەتی هەرێم هەڵدەداتەوە کە لەگەڵ کۆمپانیایەکی “نێودەوڵەتی” کردوویەتی بەمەبەستی ناساندنی…
Total
0
Share