شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ناوچەی سەوز و کۆشکی کۆمارییەوە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی ڕادەگەیەنن.
بەپێی ڕاگەیەندراوی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، قەدەغەی هاتوچۆ لە کاتژمێر 3:30 خولەکەوە دەستپێدەکات و هەموو جۆرە هاتوچۆیەک بە پیادە و ئۆتۆمبێلەوە لە سەرتاسەری بەغداد قەدەغە دەکرێت.
هەر ئەمڕۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق داوای لە خۆپیشاندەران کرد، دەستبەجێ ناوچەی سەوز چۆڵبکەن، جەختیانکردەوە کە ئەوان پابەندن بە پاراستی دامەزراوەکانی دەوڵەت، نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان و ڕێگریکردن لە دروستبوونی پێکدادان و ئاڵۆزی.
لەلایەکی دیکەوە موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ وازهێنانی هەمیشەیی لە کاری سیاسی ڕاگەیاند.