رۆیتەرز: تا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق ناکشێنەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، گفتوگۆکانی عێراق و ئەمریکا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی تا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کۆتاییان نایات.

ئاژانسەکە بڵاویکردووەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە گفتوگۆکانی نێوان بەغداد و واشنتن بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق دەستیانپێکردووە بەردەوامیش دەبێت تا دوای هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا.

بڕیارە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەهۆی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی هەردوولاوە هێرشی سەر هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی وەستاون.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی کارەبای سلێمانی: هەر کاتێک قەرزەکانیان دایەوە، کارەبای دووکانەکانی کاسۆ مۆڵ هەڵدەکرێتەوە

بابەتی دواتر

دادگای فیدراڵی عێراق: کشانەوی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان کاریگەری لەسەر کارەکانمان نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوولی سەربازی دەستپێدەكات

وەزارەتی بەرگریی عێراق خوولی سەربازی دەكاتەوە و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە. وەزارەتی بەرگریی عێراق، داوا لەو خوێندکارانە دەکات کە…
Total
0
Share