عادل عەبدلمەهدی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی
ئێوە باشترین شوێنگرەوەی سەرکردەی مەزن جەلال تاڵەبانین

عادل عەبدولمەهدی و بافڵ تاڵەبانی

بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لایەن ئەنجومەنی سەركردایەتییەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی لە عادل عەبدلمەهدی-یەوە پێگەیشت.

لە پەیامەكەیدا عادل عەبدلمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و یەكێك لە سەركردە دیارەكانی شیعە دەڵێت، “برای ڕێزدار مامۆستا بافڵ تاڵەبانیی بەڕێز، پیرۆزبایی لە ئێوە و خوشك و برایان لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەم بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆكی یەكێتی”.

جەختدەكاتەوە، “ئێوە باشترین شوێنگرەوەن بۆ باشترین پێشین كە سەركردەی مەزن باوكی خوالێخۆشبووتان جەلال تاڵەبانی-یە” و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە هەمیشە بڕوایان بە ڕۆڵی یەكێتییانە و خەباتگێڕانە و شۆڕشگێڕانە و چاكسازیخوازانەی یەكێتی، لە گۆڕەپانی كوردستانی و عێراقی و هەرێمی و نێودەوڵەتیدا هەبووە.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا، عادل عەبدلمەهدی ڕایگەیاندووە، “بڕوای تەواومان هەیە بە جۆرێك سەركردایەتیی یەكێتی دەكەن كە یەكێتیی ڕیزەكانی و یەكێتیی گۆڕەپانی كوردستانی و عێراقی بەهێزدەكات و سیاسەتێك پەیڕەودەكات، كە متمانەی گەل بە هێزە سیاسییەكان چ هێزە مێژووییەكان و چ ئەوانەشی كە نوێن پتەوبكات و چاكسازیی ڕیشەیی ئەنجامبدات كە وڵات لەم دۆخە ئاڵۆز و سەختەدا پێویستیی پێیەتی”.

بابەتی پێشتر

گەنجێك لە ئاھەنگی بووکگواستنەوەدا گولـلە بەر سەری كەوت

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی فەتوا: هاوسەرگیریی مسیار دروست نییە<br>ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەوانە دەگرینەبەر کە حەڵاڵیان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share