گەنجێك لە ئاھەنگی بووکگواستنەوەدا گولـلە بەر سەری كەوت

گەنجێكی تەمەن 18 ساڵ لە كاتی ئاهەنگێكی بووكگواستنەوەدا لە ناحیەی سەرسنگی سە ر بە قەزای ئامێدی، گولـلە بەر سەری كەوت و بە سەختی برینداربووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، شەوی ڕابردوو لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوەدا لە سەنتەری ناحیەی سەرسنگی سەر بە قەزای ئامێدی لە دهۆك، گەنجێک بە ناوی (دانەر غازی) کە تەمەنی 18 ساڵە، گولـلەیەک بەر سەری کەوتووە و بە سەختی برینداربووە.

ئاشكرایكرد، گەنجەكە لە ئێستادا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی دهۆکە و چارەسەر وەردەگرێت.

بابەتی پێشتر

ناسا: لە داهاتوودا مرۆڤ بۆ ژیان و توێژینەوە لەسەر مانگ دەمێنێتەوە

بابەتی دواتر

عادل عەبدلمەهدی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی<br>ئێوە باشترین شوێنگرەوەی سەرکردەی مەزن جەلال تاڵەبانین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share