پیاوێكی 72 ساڵان بوو بە باوكی سێ منداڵ

دوای 50 ساڵ لە بێبەشبوونی لە منداڵ، پیاوێكی 72 ساڵان بوو بە باوكی سێ كچ.

پیاوەكە خەڵكی فەلوجەیە و ژنی چوارەمی بە سكێك سێ منداڵی بوو، ژنەكە تەمەنی 33 ساڵە و نەخۆشخانەی فێركاریی ژنان و منداڵبوونی ئەنبار رایگەیاند، “بە نەشتەرگەریی منداڵەكان لەدایكبوون”.

منداڵەكان كچن و د. مەحاسن كەمال پسپۆڕی نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵبوون دەڵێت، “سەرباری ئەوەی كۆرپەكان لە تەمەنی هەشت مانگیدا لەدایكبوون، تەندروستیی خۆیان و دایكیان باشە، تەنها یەكێك لە كۆرپەكان كێشی كەمترە لە ئاسایی و خراوەتە بەشی نەبەكامەكانەوە”.

بابەتی پێشتر

یەکەم لێدوانی ئیبراهیمۆڤیچ دواى گەڕانەوەى بۆ یارییکردن

بابەتی دواتر

دۆلار بە رێژەیەكی زۆر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share