چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە لە ئاستی یاریزانەكانی ڕازییە و پێیوایە بەشێوەیەكی باش یارییان كردووە.
چاڤی ستایشی ئاستی بەرزی لیڤاندۆڤسكی كرد و دوپاتیكردەوە كە بەتەنها ئەتوانێت ئەنجامی یاریی یەكلایی بكاتەوە.
پوختەی قسەكانی چاڤی
– ڕافینیا ڕۆڵێكی گەورەی هەبوو لەم یارییەدا
– یاریزانەكان چێژیان لە یارییەكە بینی توانیمان زۆر بگەینە سەر گۆڵی بەرامبەر
– ئەمە ڕێگە ڕاستەكەیە و پێویستە لەسەری بەردەوام بین
– تایمی یەكەم زۆر باشبوین سەرەتای تایمی دووەم. كەمێك ئاستمان دابەزی
– لیڤاندۆڤسكی گۆڵكارێكی بەتوانایە و دەتوانێت بە تەنها جیاوازی دروستبكات
– پێویستە بەردەوام بین لەوەی كە ئەنجامی یارییەكان زوو یەكلایی بكەینەوە
– بەپێی ڕكابەرەكەمان شێوازی یاریكردنمان دەگۆڕین
– لیڤاندۆڤسكی زوو خۆی گونجاند و گۆڵكارێكی بێوێنەیە بەتەنها دەتوانێت ئەنجام یەكلایی بكاتەوە