دز چووەتە سەر ماڵی ئۆبامیانگ

چوار دز چوونەتە سەر ماڵی ئۆبامیانگ و پارە و ئاڵتونیان بردووە و ڕۆیشتوون.

كاتژمێر 1ی شەو، چوار دز بە ماسكی ڕەشەوە دەچنە سەر ماڵی ئۆبامیانگی هێرشبەری بەرشلۆنە.

ئۆبامیانگ و خێزانەكەی دەخەنە سەر زەوی و لە ژێر هەڕەشەی چەكدا بەناچاری شوێنی قاسەی ماڵەكەی پێ ئاشكرادەكەن.

پاش كردنەوەی قاسەكە، پارە و ئاڵتونەكانی ناوی دەبەن و دەڕۆن.

ئێستا دۆخی تەندروستی ئۆبامیانگ و خێزانەكەی باشە بەڵام لە ڕووی دەروونییەوە لە حاڵێكی خراپدان.

پۆلیس لە ڕووداوەكە ئاگاداركراوەتەوە و بەدواداچونەكان بۆ دەستگیركردنی تاوانباران دەستی پێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی زێدان چانسی به‌ ڕیگیلۆن نه‌دا؟ کێشه‌ی له‌گه‌ڵ کوڕی به‌ڕێوبه‌ر هه‌بووه‌

به‌رگریکاری یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرز چاوه‌ڕوانی هه‌لێکه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ ڕووه‌و یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، ئه‌و هه‌له‌شی دوای ماڵئاوایی زینه‌دین زێدان…
Total
0
Share