(ڤیدیۆ) چێڵسی و تۆتنهام براوەی هەفتەی (27) بوون

یانەی چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، یاریی هەفتەی (27)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر لیستەر سیتی ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (27)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی لیستەر سیتی لە یاریگای “کینگ پاوەر” میوانداریی چێڵسی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی گراهام پۆتەر کۆتاییهات.

گۆڵەکەی لیستەر لە خولەکی 39 لەلایەن باتسۆن داکا-وە تۆمارکرا، گۆڵەکانی “بلوزی لەندەن” لە خولەکەکانی 11، 45، 78 لەلایەن بنجامین چیلویڵ، کای هاڤێرتز، ماتیۆ کۆڤاسیچەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی تۆتنهام بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە نۆتینگهام فۆرێستی بردەوە.

گۆڵەکانی “سپێرز” لە خولەکەکانی 19، 36، 62 لەلایەن هاری کەین (دوو گۆڵ)، هیۆنگ مین سۆنەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، چێڵسی بە (37) خاڵەوە لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا جێگیربوو، هەروەها یانەی تۆتنهام بە کۆکردنەوەی (48) خاڵ چووە پلەی چوارەم.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بایرن، ئاگسبۆرگی گۆڵبارانکرد و لە لووتکەدا جێگیربوو

بابەتی دواتر

رووداوێکی سەختی هاتوچۆ مردنی کەسێکی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کلینزمان دەرگای بۆ تۆتنهام کردەوە

ئەفسانە و ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، یۆرگن کلینزمان ناڕاستەوخۆ ڕەزامەندی نیشاندەدات بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز. لە…
Total
0
Share