سادیۆ مانێ پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنەوە كرد

دواجار گرێبەستی سادیۆ مانێی سەنیگالی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن ئیمزاكرا و بۆ سێ ساڵ پەیوەندیان پێوە دەكات.

حەسەن ساڵحمیدیزیچ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشن ئاشكرایكرد، كە مانێ هەموو شتێكی لەگەڵ لیڤەرپوڵ كۆتایی پێهاتووە و هەنگاو بەرەو ئەڵمانیا دەنێت.

بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن ڕەتینەكردەوە لەوەی كە گفتوگۆكانیان سەركەوتوو بووە و هەموو شتێك بە باشی دەڕوات.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت مانێی تەمەن 30 ساڵ بۆ ماوەی سێ وەرز پەیوەندی بەڕیزەكانی بایرنەوە دەكات.

نرخی گرێبەستەكەش بە 40 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت و ئیدارەی بایرن دەیەوێت جێگەی لیڤاندۆڤسكی پێ پڕبكاتەوە كە بەرەو بەرشلۆنە هەنگاو دەنێت.

بابەتی پێشتر

یونسێف: ئاوارەبوونی منداڵان گەیشتە ژمارەی پێوانەیی

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی: منداڵێک بە سکچوون و ڕشانەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share