ئەنچیلۆتی تەنها ڕاهێنەری هازارد نییە

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە ئاستی یاریزانەكانی ڕازییە و پێیوایە شایستەی بردنەوە بوون.

دوای بردنەوەیان لە ئیسپانیۆل، ئەنیچلۆتی باسی لەوە كرد كە ئەوان بە ڕیتمێكی خێرا یاریی دەكەن.

وتیشی: كاتێك تایمی دووەم ڕیتمی یارییەكە خاو بووەوە، چەند گۆڕانكارییەكم كرد یارییەكە خێرا بووەوە.

بەشێك لە قسەكانی ئەنچیلۆتی

– تیپێكی زۆر باشم هەیە و دینامیكییەكی خێرا بەكار دەهێنین

– من ڕازیم لە ئاستی یاریزانەكان

– سەرەتای تایمی دووەم خاو بوینەوە بۆیە گۆڕانكاریم كرد و ڕیتمەكەم خێراكردەوە

– من تەنها ڕاهێنەری هازارد و بنزیمە و مێندی نیم ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدریدم چی باشبێ بۆ تیپەكە ئەوە دەكەم لە داهاتودا چانس بەر هازارد دەكەوێت

– سەرەتا بە بەهێزی دەستمانپێكرد دواتر ڕیتمەكە خاو بووەوە پاشان گۆڕانكاریەكان یارییەكی گۆری

– كاتێك خاو دەبینەوە كامافێنگا بە وزە زۆرەكەی هاوكاریمان دەكات

– سەرسام نیم بەپاس و خێرایی چوامینی ئەو یاریزانێكی باش و بەتوانایە

بابەتی پێشتر

وێنەی ناخهەژێنی وشکبوونەوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق<br>ئاوەکان دەبنە هەڵم و شوێنە ونبووەکان دەردەکەونەوە

بابەتی دواتر

چاڤی دەڵێت بەرشلۆنە لەسەر ڕێگەی ڕاستە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەگوێرۆ: دڵم بارودۆخی باشنییە

ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچستەر سیتی، سێرجیۆ ئەگوێرۆ دووپاتیدەکاتەوە، بارودۆخی دڵی باشنییە و ناشزانێت جارێکی دیکە دەتوانێت یاریبکاتەوە یان…
Total
0
Share