درەنگانی شەوی ڕابردوو، ژمارەیەک چەکدار هێرشیانكردەسه‌ر گوندی “جەوەڵ بۆر” لە نزیک ڕێگای بازنەیی شاری کەرکوک و دوو هاوڵاتیی دانیشتووی گوندەكەیان ڕفاند.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك ڕایگەیاند، چەكدارەكان كە گوماندەکرێت سەر بە ڕێكخراوی داعش بووبن، دوو گەنجی کوردیان لە گوندەكە ڕفاندووە كە یەكێكیان پێشمه‌رگه‌یه‌ك بووە به ناوی عه‌لی عه‌بدوڵڵا.
ئاشكرایكرد، عه‌لی عه‌بدوڵڵا له‌دایكبووی ساڵی 1983ـیە و ئەمڕۆ تەرمەكەی بە سەربڕدراوی دۆزرایەوە و هاوڵاتییەكەی دیكە تا ئێستا بێسەروشوێنە.