له چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی پله یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل تۆمارکرد.
ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه، یانه‌ی ئیسپانیۆلی که‌ته‌لۆنی له یاریگای “کۆرنێیا ئێل پرات” میوانداریی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی کارلۆ ئه‌نچیلۆتی کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “لۆس بلانکۆس” له خوله‌که‌کانی 12، 88، 99 له‌لایه‌ن ڤینیسیۆز جونیۆر و که‌ریم بنزیمه‌وه (دوو گۆڵ) تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی ئیسپانیۆل له‌لایه‌ن خوسێلۆ-وه له خوله‌کی 43 تۆمارکرا.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به کۆکردنه‌وه‌ی نۆ خاڵ پارێزگاری له پێگه‌که‌ی کرد له پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا”، یانه‌ی ئیسپانیۆلی ڕکابه‌ریشی به ته‌نها خاڵێکه‌وه بۆ پله‌ی 16 دابه‌زی.