یوێفا” سیستمی سویسری لە چامپیۆنزلیگ بەکاردەخات”

چامپیۆنزلیگ لە وەرزی 2024/2025وە بە سیستمێکی نوێ بەکاردەخرێت

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیانکردووە، کە لیژنەی جێبەجێکاری سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ئامادەکاری دەکات بۆ بەگەڕخستنی سیستمی نوێی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ” زە ئەتلەتیک”، لیژنەی جێبەجێکاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لەم هەفتەیەدا ڕەزامەندی بەرانبەر بەکارخستنی سیستمی نوێی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا نیشاندەدات.

بڕیارە چوارشەممەی داهاتوو، لیژنەی جێبەجێکار کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە ئەنجامبدەن، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردەدرێت لە وەرزی 2024/2025وە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە سیستمی سویسری ئەنجامبدرێت.

بەپێی سیستمە نوێیەکە، ژمارەی یانە بەشدارەکان لە 32 یان بۆ 36 زیاد دەکرێت و قۆناغی کۆمەڵەکان بەتەواوی هەڵدەوەشێتەوە، بەڵکو هەموو یانەکان لە یەک کۆمەڵەدا دەبن و هەر یانەیەک 10 یاری ئەنجامدەدات.

بۆ گەیشتن بە قۆناغە یەکلاکەرەوەکان (قۆناغی 16)، یانەکان پێویستیان بە کۆکردنەوەی زۆرترین ڕێژەی خاڵ دەبێت و نۆ یانەی یەکەمی گروپەکە ڕاستەوخۆ دەگەن بە قۆناغی 16، یانەکانی پلەی دەیەم تاوەکو 24 یارییە یەکلاکەرەوەکان ئەنجامدەدەن بۆ گەیشتن بەهەمان قۆناغ.

ژمارەی ڕوبەڕوبوونەوەکان لە یەک وەرزی چامپیۆنزلیگ لە ئێستادا 125 یارییە، بەڵام بەپێی سیستمی سویسری ڕێژەکە بۆ 225 یاری بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێم

بابەتی دواتر

لە چاڤیەوە بۆ ئێبرا.. ئەو خاسیەتەی لە هەر یاریزانێکدا هەبێت دەبێتە باشترین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مه‌غریب و کرواتیا سه‌رکه‌وتن و به‌لجیکا ماڵئاوایی له‌ مۆندیال کرد

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌‌، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی شه‌شه‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی مه‌غریب و کرواتیا به‌…
Total
0
Share