ئه‌مشه‌و شه‌ممه، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی پله یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بۆلۆنیا تۆمارکرد.
یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له یاریگای “سان سیرۆ” میوانداریی بۆلۆنیای کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ستیفانۆ پیۆلی کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “ڕۆسۆنێری” له خوله‌که‌کانی 21-56 له‌لایه‌ن ڕافائێل لیاو و ئۆلیڤه‌ر جیرو-ه‌وه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده حه‌وت و له پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله یه‌کی ئیتاڵیا جێگیر بوو، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی بۆلۆنیا به ته‌نها خاڵێکه‌وه بۆ پله‌ی 17ی کالچیۆ دابه‌زی.