مێندی باشترینی پریمەرلیگە و بەچەند میلێک پێش ئەوانی دیکە کەوتووە

گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی ئینگلیزی، ئیدوارد مێندی لەم وەرزەدا باشترین ئاستی پێشکەشکردووە، لەڕووی ژمارەییەوە چەندین میل پێش گۆڵپارێزە ڕکابەرەکانی کەوتووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی” fbref”، ڕێژەی پاراستنی گۆڵەکەی گەیاندووەتە لەسەدا 96.3 لەکۆی ئەو یارییانەی لە خولی نایابی ئینگلیزی ئەنجامیداوە.

مێندی لەم وەرزەدا (2021-2022) تاوەکو گەڕی دەیەم 27 شووتی ئاڕاستەکراوە، 25 لەو لێدانانەی ڕەتکردووەتەوە و تەنها دوو گۆڵی لەسەر تۆمارکردووە، کە یەکێکیان بە لێدانی پەناڵتی بووە لەلایەن محەمەد سەڵاحی میسڕی-یەوە.

گۆڵپارێزە ڕەشئەسمەرەکەی بلوزی لەندەن تێکڕای پاراستنی گۆڵی یانەکەی بەڕێژەی لەسەدا 10 لەنزیکترین ڕکابەری زیاتربووە.

نزیکترین ڕکابەر لە مێندی-یەوە، ئارۆن ڕامسدایڵی گۆڵپارێزی لاوی یانەی ئارسیناڵ بووە، کە لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەدا یەکێک لە جوانترین ڕەتکردنەوەکانی لەسەر ئاستی ئەوروپا تۆمارکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لایپزیچ هاوکێشه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌می له‌ پاریس و یونایتد ئاڵۆزکرد

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌‌ دووان له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی لایپزیچی ئه‌ڵمانی بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ئیستانبوڵ باشاک…
Total
0
Share