(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ لە ڤێلانسی بردەوە و گەڕایەوە لووتکەی پریمەرلیگ

یانەی ئارسیناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی، یاریی هەفتەی (24)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (24)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی ئەستۆن ڤێلا لە یاریگای “ڤێلا پارک” میوانداریی ئارسیناڵی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی مایکڵ ئارتێتا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “گانەرز” لە خولەکەکانی 16، 61، 93، 97 لەلایەن بوکایۆ ساکا و ئۆلیکساندەر زینچینکۆ و جۆرجینیۆ و مارتینێلی-وە تۆمارکران، گۆڵەکانی “ڤێلانس” لە خولەکەکانی پێنج و 31 لەلایەن ئولی واتکینز و فیلیپی کۆتینیۆ-وە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، ئارسیناڵ ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (54) و گەڕایەوە بۆ پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا.

بابەتی پێشتر

هۆكاری زووپیربوون ئاشكرابوو

بابەتی دواتر

کەسێک دەڵێت أَرِنِي کە تۆی نەبینیبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share