تای خوێنبەربوون چالاكبووەتەوە و كەسێكی كوشت

بەرپرسانی كەرتی تەندروستی، چالاكبوونەوەی تای خوێنبەربوون ڕادەگەیەنن و لە دیالە كەسێكی كوشت.

دوای ماوەیەك لە كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون لە عێراق، “تا”كە دووبارە چالاكبووە و پیاوێك لە دیالە بەهۆی كاریگەرییەكانی تووشبوونییەوە گیانیلەدەستدا.

عەبدلجەبار عوبەیدی بەڕێوەبەری ناحیەی عزێمە لە دیالە، لەبارەی قوربانییەكەی تای خوێنبەربوونەوە دەڵێت، پیاوێك بووە لە چلەكانی تەمەنیدا و پێش چەند ڕۆژێك دووچاری تای خوێنبەربوون بووبوو.

تا ئێستا نزیكەی 200 كەس لە عێراق تووشی تای خوێنەربوون بوون و 33 كەسیان مردوون. وەزارەتی تەندروستی هۆشداری لەبارەی چالاكبوونی نەخۆشییەكەوە دەدات و دەڵێت، “لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون زیادیكردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی هیوا: لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە هەزار و 500 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراوە

نەخۆشخانەی هیوا کە تایبەتە بە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی تووشبووانی شێرپەنجەی لە…
زیاتر ببینە

نەخۆشخانە منداڵانی سلێمانی: گومان دەکەین هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان زنجیرەیەکی تازەی ڤایرۆسی بێت

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاند، گومانمان هەیە ئەوەی ئێستا بڵاوبووەتەوە زنجیرەیەکی تازەی ڤایرۆسی هەوکردنی پەردەی…
Total
0
Share