حەلبووسی: 80 تریلیۆن دیناری زیادەمان هەیە بەڵام پەكخراوە

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، عێراق 80 تریلیۆن دیناری زیادەی هەیە، بەڵام ئەو پارانە پەكخراون و “ناتوانین خەرجیانبكەین”.

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادكردنی فرۆشییەوە، 80 تریلیۆن دینار (50 ملیار دۆلار) لە داهاتی نەوتی عێراق دوای خەرجییەكان لە خەزێنەی دەوڵەتدا ماوەتەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی یاسای بودجەوە بە پەكخراوی ماوەتەوە و ناتوانرێت خەرجبكرێت.

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی ئەو پارانەوە ڕایگەیاند، نەبوونی یاسای بودجەی ساڵی 2022 وایكردووە نەتوانرێت پارەكان خەرجبكرێن و بە پەكخراوی ماونەتەوە.

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ شەممە لە وتەیەكدا لە بەغداد وتی، “ئەگەر لە ساڵی 2023دا یاسای بودجە پەسەند نەكرێت، ئەوا یاسای بەڕێوەبردنی دارایی بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری دارایی لەو ساڵەشدا بەردەوامدەبێت و بەوەش ناتوانین داهاتی زیادبوو خەرجبكەین و وڵات دەكەوێتە بەردەم قەیرانی ئابوریی گەورەوە”.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: حكومەتی هەرێم سكاڵا تۆماربكات بەغداد پابەند دەكرێت بە ناردنی 200 ملیار دینارەكە

بابەتی دواتر

بكوژی گەنجە كوردەكەی كەركوك لە نەینەوا دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت ڕوو لە دابەزینە

نەوتی خاو لە جیهاندا، بەراورد بە هەفتەی پێشوو بە ڕێژەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بە نزیكی پێنج دۆلار…
Total
0
Share