هەر خوێندكارێك 10 ملیۆن دیناری پێدەدرێت بۆ توێژینەوەی زانستی

بانكی ڕافیدەین 10 ملیۆن دینار وەك پێشینە دەدات بە خوێندكار، مامۆستا یاخود هەر توێژەرێك بەمەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بانكی ڕافیدەین، پێشینەكە تایبەتە بە توێژینەوەی زانستی، خوێندكاران و مامۆستایان و توێژەرانی زانكۆكان لێیسوودمەنددەبن بە خوێندكارانی زانكۆ ئەهلییەكانیشەوە.

ڕاگەیەندراوی بانكی ڕافیدەین دەڵێت، پێشینەكە لە ماوەی دوو ساڵدا وەردەگیرێتەوە و ئەو سوودەی دەخرێتەسەری تەنها 4%ـە.

مەرجی پێدانی پێشینەكە، خستنەڕووی بەڵگەیە بەوەی كەسەكە خوێندكار، مامۆستا یان توێژەرە و سەرگەرمی ئامادەكردنی توێژینەوەی زانستییە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت فەرمانبەر یاخود مووچەخۆرێكی حكومەت پشتگیری بكات.

لە ماوەی ڕابردوودا هەردوو بانكی ڕەشید و ڕافیدەین  ڕایانگەیاندبوو، قەرزی 15 ملیۆن دیناری دەدرێت بە هاوڵاتییان و ماوەی دانەوەی قەرزی 50 ملیۆن دینارییش لە 10 ساڵەوە بۆ 15 ساڵ درێژكراوەتەوە.

ئەو قەرزە 50 ملیۆن دینارییەی كە دەدرێت بە هاوڵاتییان، بەمەبەستی دروستكردنی خانوو یاخود نۆژەنكردنەوەیەتی و فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوڵاتییان دەتوانن وەریبگرن.

بابەتی پێشتر

لە دەربەندیخان دوو کەس بەتۆمەتی بڕینەوەی دار دەستگیرکران

بابەتی دواتر

پەیامی بۆ مەسرور بارزانیش هەبوو <br> کاروان گەزنەیی: حكومەت بەمەبەست مووچە دابەشناكات و گەمارۆی سیاسیی سلێمانییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت 60 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوبات بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاست کە لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا…
Total
0
Share