نرخی نەوت ڕوو لە دابەزینە

نەوتی خاو لە جیهاندا، بەراورد بە هەفتەی پێشوو بە ڕێژەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بە نزیكی پێنج دۆلار بەهاكەی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئازار، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 62 دۆلار و 74 سەنت، لەكاتێكدا 25ی شوبات نرخەكەی گەیشتە سەرووی 67 دۆلار.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس (ئەمریكا) بەرامبەرە بە 59 دۆلار و 78 سەنت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز هۆكاری دابەزینی نەوتی خاوی گەڕاندووەتەوە بۆ دوو هۆكار، لەوانە، پێشبینییەكانی هەنگاونانی ئۆپیك پڵەس بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت و كەمبوونەوەی خواستی چین لەسەر نەوت.

بابەتی پێشتر

پەنتاگۆن باس لە هێرشەكانی وڵاتەكەی دەكات بۆ سەر گروپە چەكدارەكانی سەربە ئێران

بابەتی دواتر

لە سەر چەند ماتۆرسکیلێکەوە تەقە لە دوو گەنج کراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share