لیترێك بەنزینی سوپەر دەكرێت بە 1000 دینار

حكومەت بەنزینی سوپەر هاوردە دەكات و یەك لیتری بە هەزار دینار دەدرێت بە شۆفێران.

كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمەكانی نەوت ڕایگەیاند، بەنزینی جۆری سوپەری “كوالێتیی بەرز” هاوردە دەكەن و بە نرخی كەمتر دەیدەن بە شۆفێران.

كۆمپانیاكە كە سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراقە ئاشكرایكرد، حكومەت بەنزینی جۆری نایاب “سوپەر” هاوردە دەكات و تێچووی هەر لیترێكی 1400 دینار دەبێت لەسەر حكومەت، بەڵام 400 دیناری لەلایەن حكومەتەوە وەك پاڵپشتی دەدرێت و لیترێكی بە هەزار دینار دەدرێت بە شۆفێران.

پێشتر جگە لە بەنزینی نۆرماڵ كە بەرهەمی پاڵاوگەكانی ناوخۆی عێراقە و لیترێكی بە 450 دینار دەفرۆشرێت، حكومەت بەنزینی جۆری موحەسەنی هاوردە دەكرد و لیترێكی لە نێوان 1000 بۆ 1100 دینار لەسەر حكومەت دەكەوێت، بەڵام بە 650 دینار دەدرێت بە شۆفێران و پرۆسەكە بەردەوامە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمەكانی نەوت، لە مانگی ئەیلولی داهاتووەوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی بەنزینی نایاب و هەر سێ مانگ جارێك بەپێی بازاڕی جیهان پێداچوونەوە بە نرخەكەیدا دەكرێت.

بابەتی پێشتر

شاجوانی عێراق و وەزیرێك دۆخی كشتوكاڵ تاوتوێدەكەن

بابەتی دواتر

لە نزیك قەڵای هەولێر كەسێك كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share