لە نزیك قەڵای هەولێر كەسێك كوژرا

كەمێك لەمەوبەر لە نزیك قەڵای هەولێر كەسێك بە دەستڕێژی گولـلە كوژرا.

پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەمڕۆ مەفرەزەكانمان ئاگادارکرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە کۆڵانی ئارد فرۆشان، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەرکەوت، کەسێكی تەمەن 51 ساڵ، كە پیشەی خاوەن مۆلیدەیە لە گەڕەکی مامۆستایانی نوێ کوژراوە”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، بکەری تاوانەکە دوو کەس بوون، هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە و کوژراوەكەش، کوڕی ئامۆزای بکوژە.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە کراوەتەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستی ڕووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرگرتنی گەنم دەستیپێكرد.. شایستە داراییەكانی جوتیاران دەخرێتە بودجەی 2022ی عێراقەوە

وەزیری بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاردراوە شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەکانی (2014-2015-2016)، بخرێتە بودجەی ساڵی 2022. ئەمڕۆ یەکەم…
زیاتر ببینە

وەزیری خوێندنی باڵا بۆ زانکۆ و پەیمانگەکان: بۆ ماوەی چوار رۆژ هیچ تاقیکردنەوەیەک ئەنجام مەدەن

بەبۆنەی نزیکبوونەوەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم داوا لە زانکۆ و پەیمانگەکان…
Total
0
Share