نوێنەری زیندانیانی بادینان: بە دەستێوەردانی حزبی ڕێگری لە ڕێككارە یاساییەكان دەكرێت

نوێنەری زیندانیانی بادینان دۆخیان بە خراپ ناودەبات و دەڵێت، بە دەستێوەردانی حزبی ڕێگری لە ئازادكردنیان دەكرێت.

ئەیھان سەعید، نوێنەری زیندانیانی بادینان پەیامێكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، دۆخی زیندانیانی بادینان و گشت مانگرتووانی دیكە لە زیندانی چاکسازیی گەورانی ھەولێر خراپە و بە دەستێوەردانی حزبی بە ئاشکرا ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ڕێکكارە یاساییەکان دەکرێت و سەبارەت بە مافی ئازادبوونی بەمەرج لەلایەن ئیدارەی چاکسازی و دادگا.

دەشڵێت، “زۆر بە گومانین لە جۆری مامەڵەکردنی بەرپرسانی ئیدارەی زیندانی چاکسازی لەگەڵ گیراوەکانمان تا ڕاددەی گومانی (پیلانی ڕەش و تیرۆری بایلۆجی) بەتایبەت لەم ڕۆژانەی دوایدا، بۆ ئەم مەبەستەش بەووردی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوخۆ و نێودەوڵەتیەکانمان لێئاگادارکردوەتەوە”.

بە ڕاسپاردەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لیژنەیەکی سێقۆڵی پێکھێنراوە لە (دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، بەرێوەبەرایەتی چاکسازییەکان و بەڕێوەبەری کارگێڕیی زیندانی چاکسازی) بۆ چاودێریکردنی دۆخ و ڕێکارە یاساییەکان، وەك ئەوەی ئەیهان سەعید ئاماژەی پێدا و ئەوەی خستەڕوو، تائێستا و دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێك لە مانگرتنیان، تەنھا پەنجەمۆری بەشێکیان وەرگیراوە و لەمپەر لە بەردەم ڕێکكارەکان دروست دەکرێت و ھەر جارە و بە بیانویەکی نامەنتقی پڕۆسەکە ڕادەگیرێت.

نوێنەری زیندانیان داوادەكات، ڕێگەبدرێت “بە زووترین کات” سەردانی پارێزەران بۆلای زیندانیان بكرێتەوە، هەروەها ڕێگری لە سەردانی ڕێكخراوە جیهانییەكان، لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان و لایەنە تایبەتمەندەكان نەكرێت.

هەروەك داوای ناردنی لیژنەیەكی تەندروستیی پسپۆڕدەكات لەلایەن وەزارەتی تەندروستی بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستیی مانگرتووان و ئاگادارکردنەوەی ئیدارەی زیندان لە دەستتێوەردانی دۆخی مانگرتووان، ساردکردنەوە و لێكجیاكردنەوەیان و “ھەر پیلانێکی دیكەی ناتەندروست”.

لە كۆتایشدا دەڵێت، “بەپێی ھەموو یاسا کارپێکراوەکان، پێویستە دەستبەجێ گیراوانمان ئازادبکرێن، ئەمەی دەکرێت ڕقێکی سیاسی و شکاندی یاسا و شکۆی دادگایە و ئەرکی گشت لایەکە لەسەری ھەڵوێست وەربگرێت”.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆنی ئەوروپا سکاڵا تۆماردەکات.. فەرەنسا: بەریتانیا بە پاشماوە پزیشکییەکانی ئاوی خواردنەوەمان پیس دەکات

بابەتی دواتر

ژێر دەریاییەكی لوبنانی 10 تەرم لەناو كەشتییەكی ژێرئاوكەوتووی كۆچبەراندا دەدۆزێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدریسی نانەوا ئازادکرا

دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی ئیدریس مەسعود ناسراو بە ئیدریس نانەوا ئازادکرا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، نیوەڕۆی…
Total
0
Share