ساڵنامەی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری دەگۆڕدرێن

بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵنامەی ئۆتۆمبێل دەدات و دەڵێت، “دوای گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل، مۆڵەتی شۆفێری و ساڵنامەش لەگەڵ بەغداد یەكدەخرێن و دەگۆڕدرێن”.

عەقید ئەسعەد مەلاكەریم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵنامەی ئۆتۆمبێل خراوەتە بەرنامەوە و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق ئەو پرسەمان تاوتوێكردووە.

ئاماژەی بەوە كرد، “لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل ڕێككەوتووین و ئێستا بەشی هەماهەنگیمان لەگەڵ بەغداد هەیە و بەردەوام لەپەیوەندیداین”.

وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم باسی لەوە كرد، “ئێستا ئەولەویەتمان داوە بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل و دوای یەكخستنی تابلۆكان دەستدەكرێت بە گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵنامەی ئۆتۆمبێل”.

بەوتەی عەقید ئەسعەد، “گۆڕانكاری لە شێوازی ساڵنامەی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری دەكرێت، بەڵام لەگەڵ بەغداد هەماهەنگیی تەواو لەسەر ئەو دوو بابەتە دەكەین و جێبەجێدەكرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارۆخ سەید رزگار: بەلێکردنەوەی فلێکسەکان دەیانەوێت دەنگی ڕەسەنی یەکێتی نەگاتە گوێی هاوڵاتیانی زۆنی زەرد

کارۆخ سەید رزگار رایگەیاند، لایەنی بەرامبەر ترسی لە پەیامی یەکێتی هەیە، چونکە بە لێکردنەوەی فلێکسەکان دەیانەوێت دەنگی رەسەنی…
Total
0
Share