کارکردن بۆ دانانی 30%ی دەستی کاری ناوخۆ دەستیپێکرد

لیژنەی بەدواداچوون بۆ دانانی 30%ی دەستی کاری ناوخۆ و دانانی زمانی کوردی لەسەر تابلۆ و لیستی خزمەتگوزارییەکان دەستی بە کارەکانی کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لیژنەیەک لە بەڕێوەرانی دڵنیایی جۆری و هونەری گەشتیاری و ژمێریاری لە دیوانی دەستەی گەشتوگوزار پێکهات بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.

ئاماژە بەوەکراوە، لیژنەکە یەکەم هەنگاوی کارەکانیان لە شاری دهۆک و گەڕان بەسەر شوێنە گەشتیارییەکاندا دەستپێکرد، بۆ دانانی 30% دەستی کاری ناوخۆیی و زمانی کوردی لەو شوێنانەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: هاتوچۆی بارهەڵگر لە چەند شوێنێک قەدەغەدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، لە رۆژانی نەورۆزدا، هاتوچۆی بارهەڵگر لە چەند رێگەیەک قەدەغەدەکرێت. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت،…
Total
0
Share