چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێش یارییەكەی بەلەد وەلید بەشداری كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی كرد.
چاڤی ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان هیچ شتێك بەدور نازانن و ئەگەری ڕۆیشتنی دیپای و ئۆبامیانگ پێكەوە هەیە.
وتیشی بە برایسوایتم ڕاگەیاندووە كە پشتی پێنابەستم.
یارییەكەی بەرشلۆنە و بەلەد وەلید سبەی یەكشەممە كاتژمێر 8:30 خولەك بەڕێوەدەچێت:
پوختەی قسەكانی چاڤی
/ كۆندی دەتوانێت بەرامبەر بەلەد وەلید یاریی بكات
/ بەلەد وەلید تیپێكی هێرشبەرییە و سەرسامین بە توانای ڕاهێنەرەكەیان
/ پێموایە لە بەهێزترین گروپی چامپیۆنزلیگداین، بەڵام پێویستە ڕكابەری بكەین و بردنەوە بەدەست بهێنین.
/ پێنج ڕۆژی ماوە گواستنەوەی یاریزانان و بزانین كێ دەڕوات و كێ دەهێنرێت
/ تێر شتیگن شێوازێكی تایبەتی هەیە لە ڕابەرایەتی كردنی یانەكەدا و كەسێكی پیشەگەرە و كاتێك قسە دەكات هەموان گوێ دەگرن.
/ هیچ شتێك بەدوور نازانم، هەم بۆ ڕۆیشتنی ئۆبامیانگ هەم بۆ ڕۆیشتنی دیپای، زۆر شت هەیە روودەدەن.
/ برایسوایت خۆی دەزانێت كە دەبێت بڕوات، من زۆر ڕوون بووم لەگەڵیدا.
/ برایسوایت دەزانێت كە لە 17ی مانگی پێنجەوە من پشتم پێ نەبەستووە، لەمەودوا بارودۆخی ئەو لەسەر ڕێكەوتنی لەسەر یانەی بەرشلۆنە وەستاوە
/ بە پێی یارییەكان و ڕكابەرەكان پلان دەگۆڕین
/قسەم لەگەڵ پیكێ كرد لەكاتی پشووەكاندا و پێموت كە ڕكابەری زۆر دروست دەبێت لە پێگەكەی ئەودا، بەڵام هێشتا ئەگەری بەشداریكردنی ماوە و ئەتوانێت هاوكاریمان بكات.