كۆنگرەی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی ئیسپانیۆل

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ئاشكرایكرد، كروس و ڕۆدریگۆ لە پێكان چاكبونەتەوەو هەردوكیان بۆ یاریكردن ئامادەن.

وتیشی: دانی سیبایۆس ناڕوات و دەمێنێتەوە، ئەگەر ئاسینسیۆش ویستی بڕوات هیچ كەسێك بۆ جێگەكەی ناكڕینەوە.

پوختەی قسەكانی ئەنچیلۆتی

/ كروس و ڕۆدریگۆ گەڕاونەتەوە بۆ ڕاهێنان كردن و هیچ كێشەیەكیان نییە

/ ئێمە پێویستمان بەوەیە بردنەوە بەدەستبهێنین، ساڵی ڕابردوو شكستمان هێنا

/ ئەگەر ئاسینسیۆ مایەوە ئەوە دڵخۆش دەبین، ئەگەر ویستی بڕوات ئەوا گوێی لێدەگرین

/ پشت بە ماریانۆ دەبەستم، بەڵام دەبێت بزانێت كە ڕكابەری باشترین یاریزانی جیهان دەكات

/ ئەگەر ئاسینسیۆ بڕوات گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێك ئیمزاناكەین و یاریزانی تەواومان هەیە

/ كاسیمیرۆ هاوكاری زۆری كردین، كاتێك دەڵێت ماڵئاوا ئەوە دۆخێكی ناخۆشە، زۆر دڵتەنگ بووم، بەڵام هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین

/ سیبایۆس دەمێنێتەوە لە ڕیاڵ مەدرید و هیچ كێشەیەكمان نییە لەگەڵیدا و دڵخۆشین، یاریی زۆر بەرنەكەوتووە بەڵام كاتێك سێ رۆژ جارێك یاریی دەكەین پێویستمان بە هەموو یاریزانەكان دەبێت.

/ ڕۆدریگۆ گەڕایەوە بۆ ڕاهێنان كردن، ئەمساڵ زیاتر لە پێكهاتەی سەرەكی دەبێت و لە لای چەپی بنزیمە یاریی دەكات

/ ڤالڤێردی یاریزانێكی تەواو و بەتوانای ئێمەیە، دەتوانێت لە چەند لایەكەوە یاریی بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share