محەمەد سەڵاح پەشیمان بووە.. “نەمویستووە سوكایەتی بە ڕیاڵ مەدرید بكەم”

محەمەد سەڵاحی میسڕی یاریزانی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی پەشیمان بووەوە لە قسەكانی كە دژی ڕیاڵ مەدرید كردوییەتی و جەختی كردەوە لەوەی كە ئەو نەیویستیوە سوكایەتی تیپی بەرامبەر بكات.

سەڵاح دوپاتیكردەوە كە ئەو دڵخۆشە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاریی دەكات بەڵام بەو جۆرە نا كە خەڵك تێیگەیشتون.

سەڵاح ڕایگەیاند: “ئێمە قسە لەسەر بەهێزترین یانەی چامپیۆنزلیگ دەكەین و هیوای ڕووبەڕووبونەوەكەش بۆ ئەو ڕوداوە دەگەڕێتەوە كە پێشتر توشی من بوو بەرامبەریان.”

لەكۆتایی قسەكانیدا محەمەد سەڵاح پەرۆشی خۆی بۆ ئەو ڕووبەڕووبونەوەیە پیشانداوە متمانەشی بەوە هەیە بتوانن بردنەوە بەدەست بهێنن.

بابەتی پێشتر

فڕۆكەی بێفڕۆكەوان سنووری چەمچەماڵی بۆردوومان كرد

بابەتی دواتر

ڕوسیا كۆتاییهاتنی شەڕی ماریۆپۆل ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زێدان خیانەت لە مارسیلیا ناکات

زینەدین زێدانی فەرەنسی، ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئۆفەرەکانی یانەی پاریس سان جێرمان ڕەتدەکاتەوە. تۆڕی…
Total
0
Share