پاریس و چێڵسی بەهۆی حەکیمی-یەوە ململانێی دارایی لەنێوانیاندا دروستبووە

هەریەک لە یانەکانی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و چێڵسی ئینگلیزی، بۆ گواستنەوەی ئەشرەف حەکیمی بەشێوازی جیاواز بۆندیان پێشکەشی یانەی ئینتەرمیلان کردووە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بڕی 60 ملیۆن یورۆ و یەکێک لە ئیمێرسۆن پاڵمێری، زاباکۆستا، مارکۆس ئەلۆنسۆیان بەرامبەر ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری مەغریبی پێشکەشی ئینتەرمیلان کردووە، یانەی پاریس سان جێرمان ئامادەکاریی دەستپێکردووە بۆ پێشکەشکردنی بۆندێکی بەهێزتر.

سەرۆکایەتیی نێراتزۆری بەرامبەر حەکیمی داوای بڕی 80 ملیۆن یورۆ دەکات، ئەو بڕەش بۆ پڕکردنەوەی کەلێن و زیانە داراییەکانی قەیرانی کۆرۆنا گونجاوە.

بەپێی زانیارییەکانی لاگازێتا، ناسڕ خلێفی خاوەن و سەرۆکی سان جێرمان ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی دەستەوارەیەک بەبڕی 70 ملیۆن، کە 10 ملیۆنی لە بڕی داواکراوی ئینتەر کەمترە و دەبێتە بەرزترین بۆندی پێشکەشکراو.

لە ماوەی ڕابردوودا لێپرسراوی کارەکانی ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری باڵی ڕاستی یانەی ئینتەرمیلان ڕایگەیاند، کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە یانەی ئینتەرمیلان ناچاردەبێت دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت، تاوەکو ئێستاش یانەکانی چێڵسی و پاریس گرنگییان پێداوە.

بابەتی پێشتر

یونایتد و یوڤانتۆس بەرشلۆنەیان هەراسان کردووە

بابەتی دواتر

باوکی ئەو کچەی بە "حەبی قەڵەوی" گیانی لە دەستدا بۆ ئێستا دەدوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share