زانکۆیەکی کەنەدا پرۆگرامی کریستیانۆ دەخوێنێت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، یاریزانی یانەی نەسری سعوودی بووەتە بابەتێکی زانستی لە پرۆگرامی خوێندنی زانکۆیەک لە وڵاتی کەنەدا.

ڕۆناڵدۆ یەکێکە لە ئەفسانەکانی بواری تۆپی پێ و 20 ساڵ زیاترە لە نێو یاریگاکانی ئەوروپا بە هەمان و گوڕوتینەوە بەردەوامە.

زانکۆیەکی کەنەدی بە ناوی “بریتیش کۆڵۆمبیا” سەرسام بووە بە “ئەقڵیەت – مێنتاڵ”ی کریستیانۆ، بۆ ئەو مەبەستەش پرۆگرامێکی نوێیان بۆ خوێندکارانیان لەسەر بابەتی بیرکردنەوە و ئەقڵیەتی کریستیانۆ داڕشتووە.

ڕۆژنامەنووسانی تۆڕی “لایڤ سکۆر” زانیارییەکان بە کریستیانۆ دەگەیەنن، یاریزانەکە سەرسامدەبێت و لەبارەی چۆنیەتی وانەوتنەوەی زانکۆکەوە چەند پرسیارێک دەکات و بۆچوونی خۆشی دەردەخات.

“دۆنی پۆرتوگال” دەڵێت، “سەرسامم بەو زانیارییە، لە ڕاستیدا ئەگەر ئەو کارەشیان نەکردایە سەرسام نەدەبووم.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌ر و تۆتنهام سه‌رکه‌وتن و سیتی له‌ جامی کاراباو کرایه‌ ده‌ره‌وه‌

یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ، تۆتنهام، لیسته‌ر سیتی له‌ قۆناغی 16ی جامی کاراباو سه‌رکه‌وتنیان تۆمارکرد، مانچسته‌ر سیتی به‌ لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ له‌…
Total
0
Share