بەرشلۆنە مانگی (10)ی ئێسکشکێن چاوەڕێی دەکات

یانەی بەرشلۆنە لەم وەرزەدا و لە ماوەی (23) ڕۆژدا چەندین تاقیکردنەوەی بەهێز ئەنجام دەدات، تیایدا هێز و توانای پێکهاتەی چاڤی دەردەکەوێت.

یانەی بەرشلۆنە لەم وەرزەدا ئەرکی ئاسان نابێت، بەڵکو ڕۆژمیرێکی قورسی یارییەکانی خولی ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا چاوەڕێی دەکات.

لە ماوەی (23) ڕۆژی مانگی تشرینی یەکەم (مانگی 10) شەش تاقیکردنەوەی ئێسکشکێن ئەنجام دەدات.

بارسا لە ڕێکەوتی (13/9 ئەیلوول) لە یاریگای “ئالیانز یارینا” بەرامبەر بایرن میونشن تاقیکردنەوەیەکی قورس دەکات، پاشان یاری بەرامبەر ئیڵچی، مایۆرکا دەکات، دواتر خشتەی یارییەکان لە مانگی (10) بەم جۆرە دەبێت:

4/10 ئینتەر میلان – بەرشلۆنە (چامپیۆنزلیگ)

9/10 بەرشلۆنە – سێلتا ڤیگۆ (لالیگا)

12/10 بەرشلۆنە – ئینتەر میلان (چامپیۆنزلیگ)

16/10 ڕیاڵ مەدرید – بەرشلۆنە (لالیگا کلاسیکۆ)

19/10 بەرشلۆنە – ڤیاڕیاڵ (لالیگا)

23/10 بەرشلۆنە – ئەتلەتیک بلباو (لالیگا)

26/10 بەرشلۆنە – بایرن میونشن (چامپیۆنزلیگ)

بابەتی پێشتر

حەلبوسی: لە كۆتایی ئەمساڵەوە حكومەت ناتوانێت هیچ پارەیەك خەرجبكات

بابەتی دواتر

چێڵسی بەرگریکارێکی (40) ملیۆنی بە (75) کڕی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share