چێڵسی پۆتەر لە شکستەوە بۆ شۆکی سیلڤا

بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی لیدز یونایتد، پزیشکی تایبەتی یانەی چێڵسی، گراهام پۆتەری ڕاهێنەری تووشی شۆک کردووە.

دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ و زیادبوونی دەنگۆکانی دوورخستنەوەی گراهام پۆتەر لە پۆستی ڕاهێنەری چێڵسی، ستافی پزیشکیی یانەکە دوای پشکنینی یاریزانان بۆیان دەرکەتووە تیاگۆ سیلڤا ئەژنۆی پێکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی “ستاندارد”، پێکانی سیلڤای بەڕازیلی قورسە و بەهۆیەوە ماوەی شەش هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت، لەو ماوەیەشدا ناچارن پشت بە یاریزانە لاوەکان ببەستن.

یاریی داهاتووی چێڵسی لە هەفتەی (25)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر لیدز یونایتدە، لەو یارییەوە تیاگۆ سیلڤا دووردەکەوێتەوە و بەشداری ناکات.

چێڵسی لە دوایین شەش یاری لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان، هیچ بردنەوەیەکی تۆمار نەکردووە (سێ یەکسانبوون و سێ دۆڕاندن).

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ بۆ میلان: لیاو بە دیاز

بابەتی دواتر

ئۆپەراسیۆنی "بیگ بین".. پیۆلی دوو پلانی بۆ تۆتنهام ئامادەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێدوانێکی مێسی گومانی دروستکردووە

لە دوواین هەڵوێستی-دا، لیۆ مێسیی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین ئاماژەی بە ئەگەرەکانی وازهێنانی لە چالاکییە نێودەولەتییەکان کردووە. هەڵبژاردەی ئەرجەنتین…
Total
0
Share