بەهۆی مانگی هەنگوینی-یەوە کۆستا لە گریمیۆ دەڕوات !

ئەستێرەی بەرازیلی یانەی یوڤانتۆس، دوگلاس کۆستا دوای کۆتاییهاتنی وادەی خواستنی لە یانەی گریمیۆ لە خولی بەرازیلی بەردەوامنابێت.

ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، دوگلاس کۆستا بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی یەکلاکەرەوەی یانەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مینێرۆ داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە، ماوەی 30 ڕۆژ پشووی پێبدەن تاوەکو ساتەکانی مانگی هەنگوینی لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ڕیۆ دی جانێرۆ بەسەربەرێت، ئەو داوایەش لەلایەن ئیدارەی گریمیۆوە ڕەتکراوەتەوە، بەوهۆیەوە کێشە کەوتووەتە نێوان جەمسەرەکانەوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، دوگلاس کۆستا کە بەفەرمی یاریزانی یانەی یوڤانتۆسە، بڕیاریداوە لە گریمیۆ بەردەوام نەبێت، بەتایبەت کە لەم وەرزەدا یانە بەرازیلییەکە شکستیهێناوە و وەرزی داهاتوو لە خولی پلە دوو یاریدەکات.

کۆستا لەلایەن چەند یانەیەکی کەنداوی عەرەبییەوە داواکراوە، ناوبراو تەمەنی 31 ساڵە و بەدووریش نەزانراوە جارێکی دیکە لە ڕیزەکانی یانەی یوڤانتۆس دەست بەیاریکردن بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

کێ کێی ڕەتکردەوە، پێدری یان ڕیاڵ مەدرید؟

بابەتی دواتر

بۆچی ئۆبامیانگ لە پێکهاتەی ئارسیناڵدا نەبوو؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share