حەلبوسی: لە كۆتایی ئەمساڵەوە حكومەت ناتوانێت هیچ پارەیەك خەرجبكات

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەخت لەسەر پێویستیی گفتوگۆی نیشتمانی دەكاتەوە و دەشڵێت، لە كۆتایی ئەمساڵەوە حكومەت ناتوانێت هیچ بڕە پارەیەك خەرج بكات بەبێ یاسای بودجە.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ داوای لە هێزە سیاسییەكان كرد لە دەوری مێزی گفتوگۆ كۆببنەوە بۆ چارەسەری قەیرانی سیاسی.

هەروەك پاڵپشتیی خۆی بۆ “دەستپێشخەریی گفتوگۆی نیشتمانی” دووپاتكردەوە.

حەلبوسی لە وتەیەكیدا لەمیانەی كۆنگرەی ئیسلامی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان وتیشی، “بارودۆخی عێراق نابێت بەمجۆرە بەردەوام بێت، ئەوەی ئەمڕۆ پێیگەیشتووین، پاشەكشەیە لەوەی پێشتر تیایدا بووین” ئاماژەی بەوەشكرد، “كۆتایی ئەمساڵ حكومەت ناتوانێت هیچ بڕە پارەیەك خەرجبكات بەبێ یاسای بودجە”.

لە هەمان كۆنگرەدا و لەكاتێكی پێشتردا مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق وتەیەكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، “هاوڵاتییانمان هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکەن، ئەوە گونجاو نییە ئەو قەیرانە سیاسیە بەردەوامبێت بەبێ هیچ چارەسەرێکی سیاسی، لەکاتێکدا هەڕەشە لە دەستکەوتە ئەمنییەکان و ئاسایشی وڵات دەکات”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “کلیلی گەیشتن بە چارەسەری قەیرانەکان بە دانیشتنی سەرجەم لایەنەکان دەبێت لەسەر مێزی گفتوگۆ”، جەختیکردەوە، عێراق ئێستاش هەلی گەورەی لەبەردەستدایە بۆ گەشەکردنی ئابورییەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەستیپێکرد

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران دەستپێدەکات. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری راسپێردراون…
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: زیاتر لە 36 ملیۆن هاوڵاتی لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆمارکراون

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 36 ملیۆن هاوڵاتی لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆمارکراون. محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی…
Total
0
Share