چێڵسی بەرگریکارێکی (40) ملیۆنی بە (75) کڕی

یانەکانی چێڵسی و لیستەر سیتی ئینگلیزی لەسەر گواستنەوەی ویسلی فۆفانای فەرەنسی گەیشتن بە ڕێککەوتن.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزای بواری گواستنەوەکان، دوێنێ هەینی ئیدارەی یانەکانی چێڵسی و لیستەر سیتی ڕێککەوتوون لەسەر واژۆکردنی گرێبەستی ویسلی فۆفانا بۆ ماوەی شەش وەرز.

ڕۆمانۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، “ویسلی فۆفانا بۆ چێڵسی، تەواوی دۆکیومێنتەکان ئامادەکراون، چێڵسی و لیستەر سیتی گەیشتوون بە ڕێککەوتن، گرێبەستی یاریزانەکە بە 75 ملیۆن یورۆ تاوەکو 2028 واژۆ دەکرێت.”

فۆفانا لە پێگەی سەنتەری بەرگری یاری دەکات و تەمەنی (21) ساڵە، لە لاوانی سانت ئیتیانەوە دەستی پێکردووە و ساڵی 2020 درێسی لیستەر سیتی پۆشیوە، بۆ لاوانی فەرەنسا یاری کردووە و نرخی ڕاستەقینەی لە “تراسفێرمارکت” بە (40) ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیندیانا ویڵز .. کیربەر و ڕادوکانو سەرکەوتن و مۆگۆرزا و پیلیسکۆڤا دەرکران

ئەنجیلیک کیربەر، ئیما ڕادوکانو، لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی ئیندیانا ویڵز بردنەوەیان تۆمارکرد، لەبەرامبەردا کارۆلینا پیلیسکۆڤای چیکی و گاربینی…
Total
0
Share