دژە تیرۆری عێراق: شەش ئەندامی داعش لە چیاکانی مەخمور کوژران

دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 1ی کانونی یەکەم، ئاشکرای کرد لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە چیاکانی مەخمور شەش ئەندامی ڕێکخراوی داعش کوژراون و ئەندامێکی دەزگای دژە تیرۆریش بوریندار بووە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت بە بوونی ژمارەیەک ئەندامی داعش لە یەکێک لە ئەشکەوتەکانی ناوچەی مەخمور، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە چیاکانی مەخمور ئەنجامدا کە سروشتێکی سەختیان هەیە بەوهۆیەوە ئەو ئەندامانەی داعش لەوێ خۆیان حەشاردابوو”.

دژە تیرۆری عێراق دەڵێت، “لەدوای ڕوبەڕووبوونەوەی هێزەکانمان لەگەڵ ئەو پاشماوانەی داعش سێ کەسیان کوژران بەڵام سیانیان هەوڵی هەڵهاتنیاندا، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ئەو شوێنانەیان کردە ئامانج و بۆردومانی ناوچەکەیان کرد، لەئەنجامدا سەرجەمیان کوژران”.

لە ڕاگەیەنراوەکەی دژە تیرۆردا هاتووە، “لەو ئۆپەراسینەدا ئەندامێکی دەزگای دژە تیرۆر بریندار بووە بەڵام برینەکەی سوکە”.

بابەتی پێشتر

سەکردەیەکی سوپای پاسداران کوژرا

بابەتی دواتر

بەهادین نوری، دیارترین دەموچاوی چەپخواز لە باشوری کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share