سەکردەیەکی سوپای پاسداران کوژرا

کەناڵی ئەلعەرەبییە لە زاری سەرچاوەیەکی عێراقییەوە ئاشکرایکردووە کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی تشرینی دووەم سەرکردەیەکی سوپای پاسداران لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییەوە لە نێوان عێراق و سوریادا کراوەتە ئامانج.

بەپێی هەواڵەکە کاتێک “موسلم شهیدان” سەرکردە لە سوپای پاسداران ویستوویەتی لە ڕێگەی خاکی عێراقەوە بڕواتە خاکی سوریاوە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانکراوە و کوژراوە.

بە پێی سەرچاوەی هەواڵەکە لەگەڵ ئەو سەرکردەیەی سوپای پاسداراندا سێ کەسی دیکە کە لە ئۆتۆمبیلێکدا بوون کوژراون.

کوژرانی ئەو سەرکردەیەی سوپای پاسداران لە کاتێکدایە کە ئێران هێشتا لە پرسەی موحسین فەخریزادە، سەرۆکی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی وزە لە سوپای پاسداراندایە و هەڕەشە دەکات کە بکەرانی هێرشی سەر فەخریزادە وەڵام وەردەگرن.

ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا وتی، “سات و شوێنی تۆڵەکردنەوەی موحسین فەخریزادە دیاری دەکەین و بەم نزیکانە تۆڵە دەکەینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بڕیارێكی تاڵیبانەوە مامۆستایانی زانكۆی كابول دەستلەكاردەكێشنەوە

بزوتنەوەی تاڵیبان، گەنجێك كاندیددەكات بۆ پۆستی سەرۆكی زانكۆی كابول، مامۆستایانی زانكۆكە گەنجەكە بە “بێئەزموون” پێناسەدەكەن و دەستلەكاردەكێشنەوە. بەپێی…
زیاتر ببینە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: نازانین یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران بۆ کوێ چووە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایدەگەیەنێت، نازانن ئێستا یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران لە کوێیە و رەنگە بەشێکیشی، لەناوچووبێت.…
زیاتر ببینە

لە فرۆشی نەوتی عێراق 380 ملیۆن دۆلار بەخشرایە زیانپێكەوتووانی جەنگی كەنداو

دەستەی قەرەبووكردنەوەی جەنگی كەنداو دەڵێت، بڕی 380 ملیۆن دۆلاری دیكەی داوەتە ئەوانەی لەو جەنگەدا زیانیان پێكەوتووە. دەستەی قەرەبووكردنەوەی…
Total
0
Share