هەڵچوونەکان زیاتردەکات.. کەشوهەوای گەرم کاریگەریی نەرێنی لەسەر مرۆڤ دروستدەکات

تەندروستیی کەسەکان و دڵخۆشی و دۆخی دەروونییان پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە کەشوهەواوە هەیە، کەشی گونجاو وادەکات مرۆڤ لە دۆخێکی تەندروستی، دەروونی و چالاکیی تەواو ڕێکوپێکدابێت، لەگەڵ ئەوەشدا کەشێکی گەرم کاریگەریی نەرێنیی لەسەر مرۆڤ دروستدەکات، بەتایبەت ئەو شەپۆلە گەرما توندەی کە لە ماوەی کۆتاییدا بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە.

کەشوهەوای گەرم دۆخی دەروونیی کەسەکان دەشێوێنێت، مرۆڤ زیاتر هەست بە هەڵچوون و تووڕەبوون دەکات بۆ هەر کێشە و گرفتێکی بچووک کە دێتە بەردەمی.

بەهۆی ئەوەی جەستەی مرۆڤ گەرمای دەروبەری هەڵدەمژێت، بۆیە ناتوانێت بە ڕێکوپێکی کارەکانی ئەنجامبدات، بەتایبەتی ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر لە کەشێکی گەرمدا بێت.

لە ڕووی زانستییەوە جەستەی مرۆڤ ناتوانێت بە دروستی کاربکات لە کەشە گەرمەکاندا کە پلەی گەرما لەسەروو 35 پلەی سەدییەوە بێت، ئەوەش کارەدەکاتە سەر تواناکانی کەسەکە لەڕووی جەستەی و بیرکردنەوەیەوە، پلەی گەرمیی بەرز پاڵنەرێکە بۆ لەدەستدانی توانای کۆنترۆڵکردنی هەڵچوونەکان و بەدیهێنانی ئەو ئامانجەی کەسەکە دەیەوێت.

شارەزایان هۆشداری لە کاریگەریی نەرێنیی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدەن لە ساڵانی داهاتوودا، کە هۆکار دەبێت بۆ تێکچوونی دۆخی دەروونیی مرۆڤ و کاریگەریی گرنگ و نەرێنیی زۆری دەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکان، هەڵچوون و لادانە وەرزییەکان هەن، کە مرۆڤ لە کەشی گەرمدا زیاتر تووشیان دەبێت، بەڵام بەرزبوونەوەی بەردەوامی پلەکانی گەرمای گۆی زەوی ئەو لادانە دەروونیانە و هەڵچوونەکان بۆ پلەی زۆر بەرز زیاتر دەکەن.

لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا هۆرمۆنی ئەدریناڵین لە جەستەی مرۆڤدا زیاتر هاندەدرێت بۆ دەردان، ک هۆکارە بۆ زیاتربوونی هەڵچوون و توڕەیی لە کەسەکەدا.

پلەی گەرمای بەرز هۆکارە بۆ خەوزڕان و تووشبوون بە کەمخەوی، بەهۆی ئەوەی خەو ڕۆڵی گرنگی هەیە لە ئاسودەیی هەر کەسێکدا بۆیە کەمخەوی دەبێتەهۆی لەدەستدانی توانای بیرکردنەوە، بڕیاردان و ڕێکخستنی کارەکان.

بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەشە گەرمانەدا شارەزایان ئامۆژگاریی ئەوەمان دەکەن، چاودێریی دۆخی کەشوهەوا بکەین، تاوەکو خۆما ئامادەبکەین بۆ کەشێکی لەوجۆرە، جلوبەرگی گونجاو بۆ کەشە گەرمەکان بپۆشین کە هەوا بە ئاسانی پێیدا تێپەڕێت، نەچوونە بەر هەتاو و خواردنەوەی ئاوی پێویست، وەرزشکردن لە سەرەتا و کۆتایی ڕۆژدا.

بابەتی پێشتر

ئەنتۆنی دژی ئەیاكس قسەی كرد

بابەتی دواتر

دەزگای لوتكە: تیمی كەناراوەكانی توركیا 33 كۆچبەریان ڕزگاركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share