نزیكەی 80 كۆچبەری كورد لە ئاوەكانی یۆناندا جێهێڵدراون و داوای بەهاناوەچوون دەكەن

بەشێك لە كۆچبەرەكان

ماوەی دوو ڕۆژە نزیكەی 80 كۆچبەری كورد لە ئاوەكانی یۆناندا پەكیانكەوتووە و جێهڵدراون، بەڵام تائێستا هیچ لایەك بەدەنگیانەوە نەچووە.

لە دوێنێوە نزیكەی 80 كۆچبەری كورد لەنێو بەلەمێكی پەككەوتوودا لە ئاوەكانی یۆنان ماونەتەوە، كۆچبەرەكان ژن و منداڵیان لەگەڵدایە.

بەپێی زانیارییەكان پاش پەككەوتنی بەلەمەكەیان، قاچاخچییەكەیان ئەوانی بێچارەنووس جێهێشتووە.

سەرەڕای هەوڵ و پەیوەندی كۆچبەران بە تیمی ئێشكگری كەناراوەكانی یۆنان و تیمەكانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، تا ئەمڕۆ هیچ هەوڵێك بۆ ڕزگاركردنیان نەدراوە.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی تۆماریان كردووە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەتەوە، كۆچبەران بە گریان و دڵی پڕەوە داوای بەهاناوەچوون دەكەن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وەڵامی كۆمپانیای سۆمۆ دەداتەوە

بابەتی دواتر

هونەرمەندێك بەهۆی پشتیوانیكردن لە چالاكوانانی بادینان دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share