وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وەڵامی كۆمپانیای سۆمۆ دەداتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، وەڵامی نامەكەی كۆمپانیای سۆمۆ دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، هەوڵەكانی ئەو كۆمپانیایە بۆ تێكدانی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدادە.

23ی ئەم مانگە، كۆمپانیای (سۆمۆ) لە نامەیەكدا ڕایگەیاندبوو، كە ڕێكاری یاسایی لە دژی كڕیاران و بازرگانانی نەوتی هەرێمی كوردستان دەگرنەبەر، لەبەرامبەردا وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، وەڵامی نامەكەی داوەتەوە و جەختی كردووەتەوە، “نامەكەی كۆمپانیای سۆمۆ هیچ نییە، جگە لە دڵۆپێكی دیكە لە زانیاریی هەڵبەستراو و چەواشەكارانە و بەشێكە لە شەڕێكی سیاسی”.

وەزارەتەكە دەشڵێت، “ئەو شەڕەی كۆمپانیای سۆمۆ، هەوڵێكە بۆ تێكدانی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغداد و دروستكردنی بەربەستە لەبەردەمیاندا، كە ئەمەش درێژكراوەی هەمان سیاسەتی دادگای فیدراڵییە، كە دژی هەرێمی كوردستان گرتوویانەتەبەر”.

بۆیە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ڕەخنەی لە دادگای باڵای فیدراڵی گرتووە و جەختی لەوەشكردووەتەوە، “كە بڕیارەكەی پێشووتریان دەستووری نییە، لەبەرئەوی خودی دادگاكە بەپێی دەستووری فیدراڵی پێكنەهاتووە، هەربۆیە بڕیارەكانیشی هیچ قورسایییەكی یاسایی لە عێراق و شوێنەكانی دیكەشدا نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر بکوژی هاوڵاتییەکەی هەولێرمان دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ” لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا بكوژی هاوڵاتییەكەی هەولێرمان دەستگیركرد”. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی…
زیاتر ببینە

هەسـ.ـەدە: چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق دوو جار بۆردومانی بەنداوی تشرینیان کرد

چەکدارەکانی نزیک لە دیمەشق، بەردەوامن لە بۆردومانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و کەمێک لەمەوبەر بەنداوی تشرینیان بۆردومانکرد. هەسـ.ـەدە…
Total
0
Share