هونەرمەندێك بەهۆی پشتیوانیكردن لە چالاكوانانی بادینان دەستگیركرا

هونەرمەندێكی بادینان بەهۆی بەشداریکردن لە کەمپەینی “ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان” بە میوزیكێك، لە لایەن ئاسایشی دهۆكەوە دەستگیركراوە.

ئەیهان سەعید، چاودێری مافی مرۆڤ لە پەیامێكدا كە ئاراستەی ڕای گشتی كردووە، دەڵێت، “ئاسایشی دھۆک، لەسەر میوزیکێکی 30 چرکەیی بۆ زیندانیانی بادینان لە ڕێککەوتی 1ی ئابەوە ھونەرمەند بڵند نەبی ئامێدی دەڕفێندرێت و دوای ھەفتەیەک بە مەرجی بێدەنگبوونی ئازادی دەکەن”.

دەشڵێت، “ئەو هونەرمەندە لەسەر ئەو زوڵمەی بەرامبەری کراوە بێدەنگ نەبووە، بۆیە دەزگا ئەمنییەکان لە 9ی ئاب دووبارە بە شێوازێکی ناشارستانی دەیڕفێنن و بەرەو ئاسایشی گشتیی ھەولێری دەبەن”.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو چالاكوانەی مافی مرۆڤ، “بڵندی میوزیکژەن ئەشکەنجەدراوە و تائێستاش ڕێگە بە کەس نەدراوە بیبینن و ڕێگەنادەن پارێزەریشی ھەبێت”.

بابەتی پێشتر

نزیكەی 80 كۆچبەری كورد لە ئاوەكانی یۆناندا جێهێڵدراون و داوای بەهاناوەچوون دەكەن

بابەتی دواتر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share