شاندێكی ئێران تاوتوێی دۆخی دەروازەی باشماخ دەكات

شاندێكی ئێران دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بەسەردەكاتەوە و ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازی لە زیارەتكارانی چلەی ئیمام حسێن تاوتوێدەكات.

محەمەد تاهیر، بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە پێشوازییان لە شاندێكی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كە سەردانی دەروازەكەیان كردبوو بەمەبەستی بەدواداچوون و ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە زیارەتکارانی چلەی ماتەمی ئیمام حسێن كە بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێبكات.

پێشبینی دەکرێت ژمارەی زیارەتکاران ڕۆژانە لەسەروو 10 هەزار زیارەتكارەوە بێت، محەمەد تاهیر وای وت.

دەشڵێت، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەر و لێپرسراوی بەڕێوەبەرایەتی و بنکەکانی پەیوەندیدار بە زیارەتکارانەوە سەرجەم ئامادەکارییەکان ئەنجامدراون و شاندی میوان وێڕای سوپاس و دەستخۆشی هیوای ئەوەیان خواست زیارەتکاران بەشێوەیەکی شایستە بەڕێبکرێن بەرەو نەجەف و کەربەلا بۆ بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمەكەدا.

بابەتی پێشتر

كۆڵبەرێكی گەنج كوژرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وەڵامی كۆمپانیای سۆمۆ دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share