كۆڵبەرێكی گەنج كوژرا

كۆڵبەرێكی گەنجی خەڵكی بانە بە تەقەی هێزەكانی ئێران كوژرا، وەك ئەوەی ڕێكخراوێكی بواری مافی مرۆڤ دەیڵێت.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، كۆڵبەرێكی گەنجی كورد بە ناوی (ڕێبوار ڕەشیدی)ی تەمەن 30 ساڵ، بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە بنکەی حەوت تاش لە سنووری بڕوێشکانێ کوژرا.

قوربانییەكە خەڵکی گوندی قوڵیاوا-ی سەر بە شاری بانە-یە، باوکی دوو منداڵ بووە و خێزانەکەشی دووگیانە.

ڕێكخراوەكە ڕوونیكردووەتەوە، لەماوەی 35 ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم پێنج کۆڵبەر و کاسبکار لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان رادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی راگەیاند. لە راگەیاندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا…
Total
0
Share