كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك لەناوچەكانی باشووردا

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە كاتەكانی ئێوارە لە ناوچەكانی باشووری هەرێم ئەگەری بوونی تۆزێكی كەم هەیە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك، پلەكانی گەرما 1-2 پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە،

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :-

هەولێر/ 42 پلە

سلێمانی/ 41 پلە

دهۆك / 40 پلە

كەركوك / 44 پلە

هەڵەبجە/ 43 پلە

زاخۆ/ 42پلە

سۆران/ 40 پلە

گەرمیان / 46 پلە

بابەتی پێشتر

مامەڵەكردن بە ئاژەڵی دڕندەوە قەدەغە دەكرێت

بابەتی دواتر

كوڕ و دایكێك دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و كوژراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share