مامەڵەكردن بە ئاژەڵی دڕندەوە قەدەغە دەكرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی مافی ئاژەڵان كراوە و بەپێی پڕۆژەكەش ئاژەڵی بێلانە لەسەر شەقامەكان بنبڕدەكرێن، جەختیشدەكاتەوە ڕاوكردن سنوورداردەكرێت و مامەڵەكردن بە ئاژەڵی دڕندەوە قەدەغە دەكرێت.

لوقمان وەردی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەپێی ئەو پێشنیازەیاسای ئامادەكراوە تایبەت بە پاراستنی مافی ئاژەڵان كە نابێت ئاژەڵی بێلانە و مرداربوو لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەكان هەبێت و شارەوانییەكان پابەنددەكرێن ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرایكرد لە پێشنیازەیاساكەدا هاتووە، بەهەموو شێوەیەك مامەڵەكردن بە ئاژەڵی دڕندەوە قەدەغە دەكرێت و ڕاوكردنیش سنووردار دەكرێت چیتر ڕێگەش نادرێت ئاژەڵی بێلانە دەرمانخوارد بكرێت و تەنانەت ڕێكارەكانی هاوردەكردن و هەناردەكردنی ئاژەڵیش لە پێشنیازەیاساكەدا دیاریكراوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش كرد، ئێستا پێشنیازەیاساكە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە و ئامادەیە هەر كات وەرزی یاسادان دەستیپێكردەوە چەند پڕۆژەیاسایەك هەن كە دەنگیان لەسەر دەدرێت و پەسەنددەكرێن.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەك لە بەغداد ڕوویدا

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share