ئەنجومەنی وەزیران بۆ بڕیاردان لەسەر مووچە کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانەوە بدرێت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 6ی ئەیلولی 2023 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بڕیاردانە لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆران.

مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا 6ی ئەیلول، مووچەی مانگی تەمووزیان وەرنەگرتووە و مامۆستایان و فەرمانبەران هەڕەشەی بایکۆتکردنی دەوامی فەرمانگەکانیان دەکەن.

لە 3ی ئەیلولی 2023دا وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری ناردنی بڕی 500 ملیار دینای بۆ هەرێمی کوردستان دا، وەک سولفە بەمەبەستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

دواتر وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، عێراق یەک تریلیۆن و 500 هەزار دینار دەنێرێت بۆ مووچەی مانگەکانی 7، 8 و 9 جەختیشیکردەوە ئەو بڕە پارەیە بەشی دابەشکردنی مووچە ناکات.

شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، هەردوو بانکی رافیدەین و رەشید رێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان واژۆ دەکەن و پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە قەرز دابین دەکەن، ئەوەش دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژە بەوەدەکات، دەبێت وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو دوو بانکە رێککەوتنەکە واژۆ بکات بۆ زامنکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە قەرز بە مەرجێک دواتر ئەو قەرزە لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە بدرێتەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی بەنزین دابەزی

بابەتی دواتر

لیژنەیەکی باڵا لە کەرکوک پێکهێنرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كان بە‌ ڕووی هە‌ر فڕۆكە‌یە‌كدا دابخات كە پە‌نابە‌ران دیپۆرتدە‌كەنەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ لە‌كە‌یسی پە‌نابە‌رانی بە‌ریتانیادا دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كانی هەرێم بە‌ ڕووی ھە‌ر…
Total
0
Share